زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
دوێنێ لێژنەی ئامادەكردنی پرۆپۆزەلی كردنەوەی بەشی زانستی (رووەكە پزیشكییەكان) كە پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر د.دارا جاف و پ.ی.د بەدر قادر سورچی و د. ئیسماعیل سەعید سەردانی پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆریان كرد و لە لایەن راگری پەیمانگە د.تالب محەمەد شریف، بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.
د.تالب محەمەد، راگری پەیمانگەكە، دیاركرد:” سەردانەكەیان تایبەت بوو بە بینینی كەمپی پەیمانگە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتی بنیاتنانی تاقیگەی زانستی كیمیایی لە شوێن و ژینگەیەكی گونجاو بۆ ئەم بەشە زانستیە كە نیاز وایە لە ئایندەدا بكرێتەوە، لێژنەی زانستی لە نزیكەوە شوێنەكەیان بینی كە گونجاوە، بە پێویستیان زانی ئەم بەشە زانستیە دەگمەنە بكرێتەوە”.