زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، دەڵێت: سەڕەڕایی پێدانی ڕێنمایی بە هاووڵاتییان و گەشتیاران و دانانی تابلۆی هۆشیار كردنەوە لەسەر ڕووبارەكان، كەچی ئەمساڵ 10 كەس لە ڕووبارەكانی سنوورەكەمان خنكاون و تەنها تەرمی یەكێك لەوانە نەدۆزراوەتەوە.
مقەدەم كاروان میر ئاودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ئەمساڵ 10 كەس لە ڕووبارەكانی سنوورەكەمان خنكاون، لەوانە تەرمی 9 كەس دۆزراوەتەوە، تەنها تەرمی ئاڤێستە نەدۆزراوەتەوە.
دەشڵێت: “ئەوە لەكاتێكدایە كە بەردەوام لەلایەن تیمەكانمان ڕێنمایی بە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەدرێت، كە لە ڕووبارەكانی ئیدارەی سۆران هۆشیار بن لەكاتی مەلەكردن و گەشت كردندا، لە پێناو پاراستنی گیانیان و منداڵ و خێزانەكانیان.


































































