مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران، ڕاپۆرتێكی گشتیی لەسەر دەستبەسەركردنی قوتابییان و منداڵانی ژێر 18 ساڵ لە سەرەتای ساڵی 2025 بڵاو كردەوە و بەشی زۆری قوتابییە دەستگیركراوەكانیش لە منداڵانی كورد و بەلووچن.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوو، لانی كەم 38 قوتابی خوار تەمەنی 18 ساڵان لە شارە جیاوازەكانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراون.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە لەو 38 منداڵەی دەستگیركراون، 20 یان كوردن و 13 منداڵی دیكەش بەلووچ و 2 یان لوڕ و هەروەها یەك قوتابیش لە ڕەگەزی عەرەبە.
































































