پسپۆڕێكی کەشناسی پێشبینی ئەوەی كردووە، دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین لە عێراق لە ماوەی پایزدا لاواز دەبێت.
سادق عەتییە پسپۆڕی کەشناسی عێراقی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆەتەوە ” لەماوەی ڕابردوودا بولیتینی بارانبارینی وەرزی لەلایەن زانکۆی کۆڵۆمبیا بۆ مانگەکانی پایز و زستانی 2025-2026 بڵاوکراوەتەوە. پێشبینییەکان بۆ مانگەکانی داهاتووی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم ئاماژە بە ئەگەری بارانبارین لە خوار مامناوەند لە عێراق و بەشێک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و شام و ئێران دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دەستپێکی لاوازی وەرزی بارانبارین”.
ئەم پسپۆڕی کەشناسییە زیاتر روونیكردۆتەوە : باران بارین وردە وردە لە مانگەکانی کانوونی دووەمی 2025 تا شوباتی 2026 باشتر دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە عێراق و نیمچە دورگەی عەرەبی و شام جگە لە هەندێک ناوچەی ئێران زیاد دەکات بۆ ئاستی مامناوەند بۆ سەرووی مامناوەند.
سادق عەتییە پێشبینیشی کردووە، وەرزی بارانبارین بە چڕییەکی کەم لە وەرزی پایزدا دەستپێبکات، دواتر لە وەرزی زستاندا ڕێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبێت.

































































