زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: (هەژماری من) ئاسانكاری زۆر دروست دەكات، بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان لە كاتی وەرگرتنی مووچەكانیان، بۆیە گرنگە هەموو كەسێك هەوڵبدات هەژماری تایبەت بە خۆیان هەبێت.
یاعقوب ئەحمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران، گووتیشی : “زۆربەی ئەو فەرمانبەرانەی لەم دوو سێ ساڵە خانەنشین كراون، هەژماری تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام ئەوانەی ساڵانی پێشووتر خانەنشین كرابوون، لەناو هەژماری من نەبوون، بەمەش ئەوانیش دەستیان كرد بە مامەڵەی هەژماری من بۆ ئەوەی كارتی تایبەت بەخۆیان هەبێت، كە ئەوانیش لەئێستادا زۆربەیان مامەڵەیان كردووە بۆ دەرهێنانی كارتی هەژماری من بۆ گەڕانەوەش چەند مانگێكی پێویستە”.
بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران، ئاشكراشی دەكات: “ئەو فەرمانبەرانی لە ڕێگەی كارتی بانكیان هەیە و لە ڕێگەی (هەژماری من) مووچە وەردەگرن، پێویست ناكات لەكاتی خانەنشینبوونیان كارتی نوێ دەربهێنن، بەڵكوو لەسەر هەمان هەژماری خۆیان مووچەكانیان لە ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە وەردەگرن.
































































