زاری كرمانجی-سۆران
بەگۆتەی خاوەن ڕەز و باخەكان و زەویە كشتوكاڵییەكان، ڕێژەی بەراز بە شێوەیەكی بەرچاو لە بناری چیایی حەسەنبەگ زیادی كردووە، ئەوەش وایكردووە زیان بە بەروبوومی باخچەیی و كشتوكاڵی جوتیاران بگەیەنێت.
لەمبارەوە نەجیم كەریم، خاوەن ڕەز و باخی كشتوكاڵییە بە زاری كرمانجی گووت: “لەمساڵانەدا بەهۆی قەدەغەكردنی ڕاوی ئاژەڵی كێوی ڕێژەی بەراز بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، كە زۆر جار لەسەر شەقام و شوێنەكان بە شێوەی ڕەوە بەراز دەبینرێن.
ئەوەشی ئاشكراكرد: ” بەراز زیانی زۆر بە بەروبوومی ترێ و كشتوكاڵییەكان دەگەیەنێت، كە جگەلەوەی دەیخوات ئەوەی دیكەش پەرتوو بڵاودەكات، بەمەش جوتیاران و خاوەن ڕەز و باخەكانی دەڤەرەكەی هەرەسان كردووە.

































































