زاری کرمانجی :
دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا، ئەكبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری کوردستان و دەڤەری گەرمیان لە نێو باخەکەی تیرۆر کرا، ئەمڕۆ تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کەسایەتییە دەستگیر کرا .
ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕی باسنیوز بڵاوی کردۆتەوە، سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئەكبەری حاجی رۆستەم راگەیاند: ”شەوی رابردوو سیشەممە لەسەر چوارشەممە، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، تۆمەتباری سەرەكیی تاوانی كوشتنی ئەكرەمی حاجی رۆستەم، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەوە دەستگیر كراوە.“
سەرچاوەكە گوتی: ”ئەو كەسەی تۆمەتباری سەرەكییە بە كوشتنی ئەكرەمی حاجی رۆستەم، ناوی (ع)ە و بە رەگەز عەرەبی عێراقییە و كەسوكارەكەشی هەر لەناو كفری دەژین، چەند مانگێك لەمەوبەر زەوییەكی بە (كرێی بەرهەم) لە ئەكبەری حاجی رۆستەم وەرگرتووە و دۆستایەتییشی لەگەڵ هەبووە تا پێرێ شەو كە ئەو تاوانەی ئەنجام داوە.“
هەمان سەرچاوە بۆ باسنیوز ئاشكراشی کردووە: ”ئەوەندەی زانیارییمان هەبێت، كەسی بكوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، ئۆتۆمبێلەكە و مۆبایلەكەی ئەكبەری حاجی رۆستەمی دزیوە و هەر لە بەغدا ئۆتۆمبێلەكەی فرۆشتووە و وێستوێتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە هەڵبێت و عێراق بەجێ بهێڵێت، بەڵام بە سوودوەرگرتن لە زانیارییە ئەمنییەكان، خۆشبەختانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەنێو فڕۆكەخانەی بەغدا گیراوە بەرلەوەی سواری فڕۆكە بێت.“































































