سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە.
سبەی چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سبەی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە بارەی داهاتی نانەوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، لە بەرانبەردا دەبێت بەغدا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووز (حەوت)ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.

































































