ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە پیرمام، مەلامستەفا بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای دەزگای ئاشتیی جیھانی بە سەرۆکایەتی د. تۆنی دیقاین جێگری سەرۆکی دەزگاکە و ئەندامانی دەزگاکە کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە کولتووری پێکەوەژیان و ڕێگریکردن لە دابەشبوونی ئایینی، کلتووری و نەتەوەیی، ھەروەھا بەھێزکردنی خێزانەکان و پشتگیریکردنی گەنجان لە ڕێگەی پەروەردەی بەھاکان کرا.
مەلا مستەفا بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانەی شاندی دەزگای ناوبراو دەڕبری و جەختی لەسەر بەھێزبوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانی ئایینی و نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان کردەوە.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی دەزگای ئاشتیی نێودەوڵەتی و شاندی یاوەری، وێڕای سوپاس و پێزانینیان بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لەلایەن مەلا مستەفا بارزانییەوە لێیان کرا، خەڵاتی دەزگاکەیان (مەدالیای ئاشتی و پێکەوەژیان) پێشکەش بە بەڕێزیان کرد.
دەزگای ئاشتی نێودەوڵەتی، کار بۆ بنیاتنانی ئاشتی و ئازادی ئایینی لە سەر بنەمای بەھا مرۆییەکان، ھەروەھا جەخت لەسەر بەھا و ئایدیاڵەکان دەکەنەوە کە لەسەر نەریتی باوەڕ و حیکمەتی جیھان دامەزراوە بۆ پەروەردەکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی.

































































