زاری کرمانجی – سیدەکان:
ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی لە بارەگای لقی 10 دە ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز “سیداد بارزانی” سەرپەرشتی ئاشتەواتی نێوان دوو بنەماڵەی گوندی کەژەک سەر بە قەزای سیدەکان ـی کرد .
لقی 10ی پارتی، بڵاوی کردۆتەوە، پرۆسەی ئاشتەوایەکە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان “بڵند ئیسماعیل و هەڵگورد شێخ نەجیب” و دەروێش ئاغا و شێخ حەسەن لۆلانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی هەروەها خزمانی هەردوولا بەڕێوەچوو .
بڕیاردا:. لە قۆناغی یەکەم 35 سی و پێنج خێزان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە گوندەکە، دواتر هەڤاڵ “بڵند ئیسماعیل” سوپاسی خەمخۆری و ئامادەبوونی جەنابی کاک (سیداد بارزانی) کرد، کە خەمخۆرانە لە خەمی چارەسەریدابووە، دواتر بەڕێزیان سڵاو و رێزی جەنابی (سەرۆک بارزانی) بە هەردوولا راگەیاند و سوپاسیان ـی کرد کە نەیانهێشتووە کێشەکە لەوەی کە هەبووە گەورەتربێت، پاشان رێککەوتنەکە لە نێوان هەردوو بنەماڵەکە واژۆ کرا و هەردوولا سوپاسی جەنابی سەرۆکیان کرد بۆ خەمخۆری لە چارەسەری کێشەکەیان.





























































