زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی گشــتی تەندروسـتی سۆران، ڕایدەگەیێنێت، ژمارەیەک نۆرینگە و دەرمانخانەمان لە سنووری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داخست .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروسـتی سۆران، ئاشکراشی دەکات، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشــــــتیمان ،سەردانی نورینگە و دەرمانخانەکانی قەزای سیدەکانیان کرد و پێنج شوێن داخراون .
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی کردووە، نۆرینگەی چارە بە هۆکاری بوونی دەرمانی قاچاغ داخرا، نۆرینگەی هیوا بە هۆکاری بوونی دەرمانی قاچاغ داخرا، نۆرینگەی سیدەکان بە هۆکاری هەبوونی موادی قاچاخ و کردنەوەی لە بەیانیان و داخل کردنی نەخۆش داخرا، تاقیگەی رەوا بە هۆکاری زۆری بوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو داخرا، سەنتەری لۆڤا بیوتی بە هۆکاری نەبوونی نەبوونی مۆڵەت داخرا.


































































