سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تەواوی پشتیوانیی و پشتگیری خۆی بۆ مافی چارەیخۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتەکەی لە چوارچێوەی ڕەوایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە.
سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌كی زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌ڕوانێت.
سەرۆکایەتییەکە دەڵێت: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پشتیوانیی و پشتگیریمان بۆ مافی چاره‌یخۆنووسین بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ڕه‌وایه‌تی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
هاوکات لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادی و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانین و ساڵانێكی درێژه نوێنه‌رایه‌تیی فه‌ڵه‌ستینمان له هه‌رێم هه‌یه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی هه‌رێمی کوردستان ده‌كاتەوە كه شه‌ڕ و كوشتار هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
سەرۆکایەتییەکە دووپاتی کردەوە، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسووده‌ییدا بژین، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارییه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتی به‌رقه‌رار بێت و به‌پێی به‌ها مرۆیییه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافی ڕه‌وای گه‌لانی ناوچه‌كه و ئاسایش و ژیانی شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.
دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، لە پەراوێزی 80ـیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە چارەی دوو دەوڵەت، دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشدار بوون و چەند وڵاتێکیش دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە،21ـی ئەیلوولی 2025، هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پۆرتوگال بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا نا.

































































