موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
کەمێک بەر لە ئێستا، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دۆڵی زەرزێی سەر بە قەزای سیدەکان ڕوویدا و دوو کەس بەسەختی بریندار بوون .
تەحسین عوسمان بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دوو کەس بە برینداری گەیێندرانە بەشی فریاکەوتنمان کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ بە سەختی بریندار ببوون و چارەسەریان بۆ کراوە .
بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، ئاشکراشی کرد:” بریندارەکان دوو گەنج بوون بە ناوەکانی ” عاسم عەبدوڵڵا ” تەمەن 24 ساڵان و ” ئیسماعیل جەبار ” تەمەن 26 ساڵان، دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی فریاکەوتنی ئاشتی کراون .































































