ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمان ئێران، ئاشكرای كرد، چەندین جۆری فرۆكەی شەڕكەر گەیشتوونەتە دەست هێزەكانی ئێران و چاوەرێ دەكرێت چەكی زیاتریش بگات.
ئەبولفەزل زەهرەوەند، لە دیمانەیەكدا گووتی: فڕۆکە جەنگییەکانی میگ-29ی ڕووسی گەیشتوونەتە ئێران و لە پارێزگای شیراز راگیراون، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سیخۆی 35یش لە ڕێگادان، لەگەڵ سیستەمی HQ-9 بە وردی دەگەنە دەستمان، هەروەها فڕۆکەکانی ئێس 400یش بە هەمان شێوە”.


































































