ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند ” ئەگەری گەیشتن بە ئەنجام لە نێوان تاران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی زۆر كەمە، بە تایبەت كە کاتێکی کەم ماوە تا میکانیزمی سناپباك چالاک بکرێت.
کۆماری ئیسلامی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی سزا بەرفراوانەکانی.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی و دوو دیپلۆماتکاری ڕۆژئاوایی ڕایگەیاندووە، تاران و زلهێزەکانی ئەوروپا لە دوایین خولی دانوستانەکانی ڕۆژی سێشەممە سەبارەت بە گەڕانەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر تاران بەشداری دەکەن، هەرچەندە کۆماری ئیسلامی چانسێكی كەمی بۆ سەرکەوتنی لەم وتووێژانەدا هەیە.
ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمان لە پەراوێزی مەجلیسی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی خواستە ناڤۆکییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڕەشەی نزیکی گەمارۆکان گفتوگۆ بكەن.

































































