لە ماوەی كەمتر لە 9 مانگ؛ زیاتر لە هەزار بەندكراو لەسێدارەدراون
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆماركراوەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی كەمتر لە ۹ مانگ، لانی كەم ۱۰۰۲بەندكراو لە بەندیخانە جیاوازەكانی ئێران لەسێدارە دراون.
بە پێی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی هەنگاو، لە كاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە %40 لە سێدارەدان زیاتر بووە، كە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا نموونەی نەبووە و هیچ كات ئاماری لەسێدارەدران لەو ماوەدا بە هەزار كەس نەگەیشتووە.
لە نێو قوربانیانی سێدارە، ۲۹ ئافرەت و ۹۷۳ پیاو بوون. هەروەها یەك منداڵ وەكوو «منداڵی تاوانبار» لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵ی زایینیدا لەسێدارە دراوە. ۸ كەسیش لەو بەندكراوانە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دراون.
لە كۆی ئەوانەی لەسێدارەدراون، 148 كەسیان كورد و 130 یان لوڕ و 114 بەلووچ و 106 یان تورك و هەروەها 65 یشیان خەڵكی ئەفغانستانن.


































































