پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان ( ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆر کردنەکەی دەکەم. دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر. خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/9/23


































































