مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە سزای سێدارە لە سەر سێ بەندكراوی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی كرماشان جێ بەجێ كرا.
سێ بەندكراوی كورد بە ناوەكانی (سەعید قوبادی خەڵكی سەرپێڵی زەهاو، كازم جامەشوورانی و هادی نەورۆزی خەڵكی كرماشان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە 21ـى ئەیلوولی 2025، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە لەسێدارەدران،”
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەعید قوبادی ٧ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی كوشتنی خێزانەكەی، كازم جامەشوورانی ١٦ مانگ پێش بە تۆمەتی كوشتنی كوڕە خاڵێكی و هەروەها هادی نەورۆزی پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

































































