زاری كرمانجی-سۆران
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە پێچەكانی گەلی عەلیبەگ دوو كەس زامدار بوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردەوە، ئاگاداركراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ، ڕەشید حەمەدەمین، لە هەبوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لێكدان، لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر اسكانیا فلات و شۆفرلێت ئەڤیۆ لە گەلی عەلی بەگ پێچەكانی شەلال، لە ئەنجامی رووداوەكە دوو كەس بریندار بوون.
داواكاریشن لە شوفێران پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و خێرایی دیاری كراو بن، لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و هاووڵاتییان.
































































