ئاڤان قاسم
تا كۆیڵەی خۆمان بین، ئازادبوون لە دەرەوە دەسووتێت، بۆچی ئێمە هەست بە كۆیڵەیی ناكەین، وا هەست دەكەین ئازادین… ئەكرێت رۆحوو خودە كۆیڵە، بەندەكان خاوەنی رووخسارێكی ئازاد بن، چۆن و بۆچی؟!
كاتێك باسی ئازادی یان بەندایەتی مرۆڤ و تاكێك و تۆ دەكەین، بەتایبەت لە سەردەمی پۆست مۆدێرن واتا ئەمرۆی ئێمە، ئەوە ناتوانین بڵێین لە جیهانێكی پڕ لە ئازادی مرۆڤ و تاكدا دەژین، لە كاتێكدا جیهانێكی زۆر پێشكەوتووە و لە پێشەوەی سەردەمەكانی تری دوای خۆیەتی لە هەموو بوارێك بەتایبەت لە بواری تەكنۆلۆژیای (سەردەم) سەیرە ئەوەی تۆ تێدا دەژی، سەردەمانێك مێشك و هزری مرۆڤ شتانێكی دروست دەكرد بە چێژشتنی سەختێكی زۆر لە سادەترین كەلوپەڵ، بەرهەمی ئەدەبی و نووسین، سیاسی، پزیشكی، ئابووری، فیزیایی…هتد، تا دەیتوانی شتەكان بە كاتێكی كەمتر و ماندووبوونێكی كەمتر بەردەستی بخات، سەرەڕای ئەو دۆخە، ئەوسا كەچی بەرهەمەكانی بەشێكیان لە مۆزەخانەكان هەڵگیراون، بەهۆی جوانی و پتەو كارامەیی لە دروستكردنیاندا، بەشێكیشیان بێ ناز بەجێماون، بەڵام ئێستا بە كات و ماندووبوونێكی كەمتر سەدان بابەت بەردەست دەبێت، كە لە سەرجێگای خەوتنتدا ئەتوانی بەشێكی زۆری كارەكانی دەرەوەی ماڵ و شار و تەنانەت وڵاتەكەشت بەڕێوە ببەیت، حەز و ئارەزووەكان و گەیشتن بە خەونەكان و ڕادەربڕین هیچ ڕێگرییەكیان نییە، دەتوانین بڵێین مرۆڤ لە پۆست مۆدێرن خاوەنی ئازادێكی بێ سنوورە،كەچی هێشتا تۆی مرۆڤ ئازاد نیت و بوویتە كۆیڵەی دەستی دونیا و ئامرازەكانی دیكە…هتد.
ئازادی تۆ: واتا زاڵبوون بەسەر گشت شتێك كە لەناو خۆت و دەرەوەی خۆت هەیە، لە هەمان كاتدا نزمترن لە بەهای خودی و رۆحی تۆ، كە بوونیان تەنها ئامرازێكی یارمەتیدەرن بۆ ئاسانكردنی گوزەرانی ژیانت، بەڵام كاتێك تۆ خۆت هۆگری ئەم ئامرازانە ئەكەیت كەواتە كەوتۆیتە ژێر كۆنتڕۆڵییان و لەجیاتی خۆت ئەوان تۆ هەڵدەسووڕێنن..
بەندایەتی تۆ: ئەو چركەساتەی تۆ ئاڵودە بوویت بە دونیا و هۆكارەكانی مانەوەت تێدا، ڕۆحو و خۆت بێ بەشن لە بڕیاردان و هەڵبژاردنی ژیانێكی ئاسودە و دەروونێكی ئارام..
كاتێك تۆ پێتوایە شارەزابوونت لە حەزەكانی دونیا و جیهانی تەكنۆلۆژیا و كاروچالاكی جۆراوجۆرەكانی تر… هتد خۆت بە ڕۆشنبیر و دەوڵەمەند و بەهێز و جوانترین دەزانی بە بەراورد بەوانەی كەمتر دەتوانن دەستیان بەم جیهانە بگات، یاخود لەلایان گرینگ نییە و بەهای بۆ دانانێن، كاتێك تۆ بەبێ مۆبایلەكەت و ئامێرەكانی تر ناتوانێت بجوولێت تەنانەت دەیبەیتە گەرماویش، كاتێ ئەنتەرنێتكەت كێشەی تێدەكەوێت یان وشەی نهێنی و پاسپۆردی فەیسبووك و ئیمێل و ئینستات…هتد بیردەچێتەوە، ئەوە ئارامیت نامێنێ و دۆخی دەروونت ناتەندروست و ناجێگر دەبێت، كاتێ لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و پەڕێ كەسیت و وێنەكەت كۆمێنت، سەرنج و دەستەواژەیەكی ناشرینت بۆ دەنووسرێت، ئەوە تۆ تووشی ناخۆشی و بێزاری و دڵەڕاوكێ دەكات، پوختەیەك لە وتەكانی، “ئەحمەدی الشقیری” گەشتەكەم لەگەڵ غاندی.
كەواتە لەگەڵ هەبوونی هەموو ئەوانەی وتمان و زیاتریش، لە تۆی مرۆڤدا، هیچ وێنەیەكی ئازادبوون لە ژیانتدا نیشان نادات، گەر تۆزی بیربكەینەوە لەم دۆخەی تۆی پێ ئالوودە بوویت، ئەوكات لەخۆت بپرسە، كە ئایا تۆ ئازادی؟ بەبێ ئەنتەرنێت ناتوانی لە ماڵ بێتەدەر! هەست بە زیندانی خود و بیركردنەوەكانت دەكەی، توانای قسە و دانووستاندنت نامێنێت..بۆ هەبوون و ئازادبوونت، پێویستت بە خەلوەتگە هەیە، تابزانی تۆ بەبێ ئەو شتانەی كە هاوشێوەی ماددەی هۆشبەرن دەتوانی بژیت و ڕۆحێكی ئازاد و دوور لە بەندایەتیت هەبێت..
ئامۆژگاریم، هەوڵبدە لەهەر شوێنێكدایی و هەرچۆنێكی خەلوەتگەی تایبەتت هەبێت، ڕۆژانە لە چەند خولەكێك دەست پێ بكە دوای بۆ كاتژمێر و ڕۆژ و هەفتە هەنگاوبنێ، بە ڕۆژ و بە قسەكردن، لە شتەكانی دەوروبەرت كە كاتی زۆرت لێ دەبات و خەریكی خۆیت دەكات، با بیركردنەوە و تێڕامان و خوێندنەوە و نووسین خواپەرستی شوێنی ئەو ماددە هۆشبەرە بگرێتەوە..تاقیبكەوە، بزانە تاچەند دەتوانیت…؟!”.