مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر ڕاگەیاند “ڕاهێنانێكی هاوبەشی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری لەگەڵ ئاسایشی دیپلۆماسی و سوپای ئەمەریكا و هێزی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەڕێوە برد.” دەشڵێت “بەشداربووان بە وردی ئامادەباشییان كرد بۆ بەهێزكردنی تواناكانیان بۆ وەڵامدانەوەی دۆخە ئاستەنگدارەكان.”
كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا باس لەوەش دەكات كە ئەم هاوكارییە نوێیە لە نێوان وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی جەنگ بووە و بە هەنگاوێكی گرنگ وەك یەكەم ڕاهێنانی لەم جۆرە لە ناوچەكەدا وێنای دەكات.
كونسوڵخانەی ناوبراو جەخت لە بەهێزكردنی هاوپەیمانیی ئاسایشی ئەمەریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بۆ پشتگیری لە پابەندبوونی هاوبەش بۆ ئاسایشی ناوچەكە.



































































