موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەراورد بە رۆژانی پێشتر نرخی مریشكی زیندوو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، مریشك فرۆشێكیش زانیاری بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو.
نیدا کەمال، خاوەنی دوكانی مریشك فرۆشیە لە سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ماوەیەک بوو نرخی مریشك بەرز بوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی بوو، بەشێوەیەك بۆ نزیك سێ هەزار دینار بەرز بووەوە، بەڵام ئێستا مریشكی زیندوو نرخی دابەزیوە.
زیاتر گووتی:” مریشكی زیندووی تایبەت بەگۆشت چەند جۆرێکی هەیە، گەورە و بچووك كە بچووكەكە زیاتر بە ” بنە قاعە ” ناسراوە و نرخیشی كەمترە، بەڵام خاوستی زۆری لەسەر نییە و هەموو خەڵك نایكڕێت .
وەك نیدای مریشك فرۆش، دەڵێ:” هەناردە نەكردنی مریشكی زیندوو بۆ پارێزگاكانی عێراق، وای کردووە نرخی مریشک داببەزێ، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆی بە 2200 دینارە، خواستێکی زۆریشی لەسەرە .
لە سنووری ئیدارەی سۆران بە تایبەت قەزای مێرگەسۆر و چۆمان، ژمارەیەكی زۆری كێڵگەی بەخێوكردنی پەلەوەر و مریشكی لێیە كە گۆشتی سپی بۆ سۆران و دەرووبەری و بەشێكی پارێزگاكانی دیكەی كوردستان دابین دەكرێت”.


































































