زاری كرمانجی-سۆران
لەپێناو دروستنەبوونی لافا و كۆبوونەتەوەی ئاو لە شەقامەكان، بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، ئامادەكاری دەكرێت و تەواوی مەنهۆڵەكان و ڕێرەوی ئاوەكان خاوێن دەكرێنەوە.
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران بڵاوی كردەوە: لەلایەن تیمەكانی خزمەتگوزاری شارەوانیمان، دەستكرا بە هەڵمەتێكی گشتگیری خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكان و ڕێرەوی ئاوەكان بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین لە سنوری سەرۆكایەتی شارەونی سۆران.
ئەوەش خراوەتەڕوو: هاوكات هەموو ئەو شوێنانەی پێویستی بە ئامێری تایبەت هەیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای ئەرتوش، چارەسەر دەكرێن و خاوێن دەكرێتەوە.


































































