محەمەد ئامۆکەیی ـ زاری کرمانجی:
هەفتەی رابردوو لە دووسایدی سپیلک ـ خەلیفان گەنجێکی تەمەن تەمەن 20 ساڵان بەناوی دلۆڤان هێرش میرزا، کە ماتۆڕسکیلی پێبووە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت.
دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی خەلیفان بەهۆی سەختی برینەکەی دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە پارێزگای هەولێر، بەگووتەی کەس و کاری دلۆڤان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
دلۆڤان پیشەی کاسب بووە و خەڵکی گوندی زەردەگۆمی دۆڵی خەڵان ـ بیاوی سەر بە قەزای خەلیفانە.


































































