محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران زیاتر لە 6 هەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەرگیراون و زۆرترینیش لە قەزای ناوەندی سۆرانن.
ئەحمەد حەمەدەمین، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سۆران بە هەر چوار پەروەردەکانی قەزای ناوەندی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان، ژمارەی قوتابییانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی به تەواوی پەروەردەکان 6 هەزار 172 قوتابییه لە قوتابخانەکانی حکومی و ناحکومی، ئەو ژمارەیەش بەردەوام رووی لە هەڵکشانە و گۆڕانکاری بەسەر دادێت، بەو پێیەی سەرەتای دەستپێکردنی دەوامەو قوتابی واهەیە تازە دەنێردرێته قوتابخانە یان دەگوازرێتەوە.































































