زاری كرمانجی-سۆران
لە سێ ئەرکی جیادا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە (٢٣٦) مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا.
عەلی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ڕۆژی دووشەممە ٢٢/٩/٢٠٢٥ لە سێ ئەرکی جیادا، لە گوندی ناوەندە و لە کێلگەمینی (کارێزان A) لە گوندی مژدێنیان، سەر بە قەزای چۆمان و لە چیای گۆرەز، لە سنووری ناحیەی دیانا، کە دەکەوێتە ناو ماستەرپلانی گەشتیاری سۆران (٢٣٦) مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی جۆراو جۆر پووچەلکرانەوە”٠
ئاشكراشی دەكات: ” دوای دۆزینەوە و پوچەڵكردنەوەی ئەو مین و تەقەمەنیانە سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ شوێنێكی گونجاو بە مەبەستی لە ناوبردنیان.
































































