زاری كرمانجی – سۆران:
له رۆژانی 3، 4، 5 و 6ی نۆڤێمبه‌ری 2022، پارتیمان كۆنگره‌ی 14ی خۆی له ژێر دروشمی (ئازادی، دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری) له شاری دهۆك به به‌شداری 1061 ئه‌ندام گرێدا.
كۆنگره، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد و دوای چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، سروودی نیشتیمانیی عێراق و سروودی ئه‌ی ره‌قیب پێشكه‌ش كران.
له ده‌ستپێكدا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌شكرد، تییدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی شه‌ری داعش و پاراستنی یه‌كێتی خاكی كوردستان و په‌تای كۆڕۆناوه، كۆنگره دواكه‌وتووه. هه‌روه‌ها به گشتی باسی له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان كرد، به تایبه‌تی له وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر دوو خاڵ كه جێگه‌ی شانازیی به‌ڕێزیانن له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هه‌بووه، یه‌كه‌میان؛ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ پشتیوانیی كۆبانێ بووه، دووه‌میان؛ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سوپاسی خۆڕاگریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له به‌رگریكردنی قاره‌مانانه‌یان له شه‌ڕی دژی داعش و پاراستنی خاكی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگریی و پشتیوانیی پێشمه‌رگه و داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا.
پاشان فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه له‌ماوه‌ی نێوان كۆنگره‌ی سێزده و ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆچی دواییان كردووه نیشاندرا، دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له دانیشتنی یه‌كه‌مدا؛ كۆنگره به كۆی ده‌نگ رێزدار سه‌رۆك بارزانیان به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژارده‌وه، هه‌روه‌ها كۆنگره متمانه‌ی به‌خشی به جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك.
دواتر راپۆرتی سیاسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی خوێندرایه‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هۆكاری دواكه‌وتنی كۆنگره‌ی به روونی خراوه‌ته روو كه وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه سه‌رۆك ئاماژه‌ی پێداون، ریفراندۆم و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، هۆكاربوون بۆ دواكه‌وتنی كۆنگره.
له‌و راپۆرته‌دا، په‌یوه‌ست به پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه ئێمه له‌گه‌ڵ داوا رهواكانیانین له هه‌مان كاتدا، داوا له هێزه سیاسییه‌كانی هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ی كوردستان كراوه سه‌رده‌میانه خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، داواش له هه‌ر سێ وڵاتی دراوسێ كراوه كه سنووری جوگرافی، قووڵای مێژویی، تێگه‌یشتنی دیبلۆماسی، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئابووری و بازرگانی و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیمان پێكه‌وه هه‌یه، به كرده‌یی بیر له چاره‌سه‌ری سیاسیی پرسی كورد بكه‌نه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه ببێ به مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه به گشتی. له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشدا هاتووه كه پارتیمان له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ كار ده‌كات له‌سه‌ر یاسادانان و كاراكردن و جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ و بنچینه‌یی بۆ پاڵپشتی سیسته‌می فیدراڵی و دیموكراسی له عێراقدا، وه‌ك له ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ‌دا هاتووه.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره؛ ده‌رگای پێكهێنانی لیژنه‌كانی بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره كرده‌وه و له ئاكامدا چوار لیژنه له لایه‌ن كۆنگره‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، كه بریتی بوو له (لیژنه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، لیژنه‌ی پرۆگرام، لیژنه‌ی راپۆرتی سیاسی، لیژنه‌ی سكاڵا و پێشنیاز).
له دانیشتنی دووه‌می هه‌مان رۆژدا لیژنه‌كان گفتوگۆی چڕ و وردیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانیان كرد و به تێبینی و سه‌رنجه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌وڵه‌مه‌ند كرا و، له دانیشتنی یه‌كه‌می رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، راپۆرته‌كان دوای خوێندنه‌وه، خرانه ده‌نگدانه‌وه و له لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ند كران.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر…
كۆنگره به‌پێویستی زانی له‌م قۆناغه‌دا، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد به په‌یڕه‌وی ناوخۆدا بكات، له رووی هه‌یكه‌لیه‌ت و رێكخستن و په‌یوه‌ندیی نێوان ئۆرگانهكاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ واقعیی ئه‌مڕۆی كاری حزبایه‌تیدا. له لایه‌كی دیكه‌وه له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گۆڕدرا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له به‌شێك له هه‌یكه‌لیه‌تی حزبدا ئه‌نجامدرا و ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگا گۆڕدرا بۆ (مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزكا)، هه‌روا بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای تێكۆشه‌ران درا. یه‌كێكی دیكه له گۆڕانكارییه‌كانی په‌یڕه‌و بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریی ئافره‌ت له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌جۆرێك له 15% كه‌متر نه‌بێت.
له رۆژی دووه‌مدا، سه‌رۆك بارزانی پێشنیاری 10 هه‌ڤاڵی خسته به‌رده‌م كۆنگره كه، هه‌ر ده هه‌ڤاڵ به ده‌نگی راسته‌وخۆی ئاشكرا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران.
پاشان، كۆنگره ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كرده‌وه كه (129) هه‌ڤاڵ خۆیان كاندید كرد بۆ 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و (9) یه‌ده‌ك. له رۆژانی سێیه‌م و چواره‌میشدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێكجیاكردنهوه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق و (7) دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
جێگای باسه كۆنگره كۆمه‌ڵێك له پڕه‌نسیب و ستراتیژیه‌تی پارتی له چه‌ندین بواری جیاجیادا په‌سه‌ند كرد كه گرینگ‌ترینیان بریتییه له كاركردن له پێناو به‌هێزكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی و به دیموكراتیزه‌كردنی سیستمی حوكمڕانی به پشتبه‌ستن به پره‌نسیبه‌كانی: گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته؛ لێك جیایی و هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌كان؛ سه‌ربه‌خۆیی و كارایی دامه‌زراوه‌كان؛ سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان و مافی ئافره‌ت؛ هه‌روه‌ها رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و رێزگرتن له پڕه‌نسیبی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و سزا و پاداشت له حوكمڕانی هه‌رێم و عێراقدا. له به‌شێكی دیكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته چه‌سپاندنی مۆدێلی حوكمڕانی باش و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاریی گشتی پێشكه‌شی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان بكات.
له‌سه‌ر ئاستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، پارتیمان كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی كولتوریی، كه به‌جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی بێت و فرهكولتوری و فره‌ئایینی و یه‌كترقبوڵكردن و رێزگرتن له جیاوازییه‌كانمان تێیدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی هزری و هوشیاری و نیشتیمانی كوردستانیان بێت.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕێزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كۆنگره جه‌ختی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر..
پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتنی خواست و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ی پارتی هه‌میشه و له‌مه‌ودواش ئامرازێكی خه‌بات و تێكۆشانی جه‌ماوه‌ریی گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان، بۆیه پارتیمان پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر ده‌كات و به‌ڵێن دووپاتده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و به‌ده‌ستهێنه‌ری ماف و پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستووری و نیشتتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بێت كه درێژه‌ده‌ری رێبازی بارزانیی نه‌مره.
كۆنگره به تێكڕای ده‌نگ ته‌خویلی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ دیاریكردنی هه‌ڤاڵێك له كوردانی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان.
سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز بێت.
دروود بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو.
بژی كورد بژی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
6/11/2022