لەبارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای دەکات بەهۆی ئەم شەڕەوە وڵاتەکەی پارە پەیدا دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە شەڕی ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکات، ئەمەش بە فرۆشتنی ئامێرەکانمان، هەرچەندە ئێمە نامانەوێت پارە پەیدا بکەین بەڵام ناتۆ کەل و پەل لە ئێمە دەکڕێت و ئێمەش لەڕێگەی ئەمەوە پارە پەیدا دەکەین
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کردووە، لەبارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و دۆخی غەززە گفتۆگۆیان کردووە، ئاماژەشی بەوەکرد، ئەگەر هەیە لەگەڵ چین بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کار بکات.
































































