وەزارەتی کارەبای عێراق، پڕۆژەی رووناکی هەرێمی کوردستان بە “پێشەنگ، نایاب و سەرکەوتوو” ناودەبات و دەڵێ، دەیانەوێ ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دووبارە بکەنەوە و جێبەجێی بکەن.
ئەحمەد موسا عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند: “پڕۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاژێری هەرێمی کوردستان نموونە و پێشەنگە. وەک وەزارەتی کارەبا، بەدواداچوون بۆ هەموو پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو دەکەین و بۆ مەبەستی ئاگاداربوون و ئاشنابوون بە پڕۆژەکە، سەردانی هەرێمی کوردستانمان کردووە. هیوادارین ئەم پڕۆژە سەرکەوتووە لە عێراق جێبەجێ بکەین، بۆیە بەبۆنەی ئەو ئەزموونە سەرکەوتووەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم”.

































































