زاری كرمانجی :
ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان واژۆ كرا و بەمزووانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتەكە دەكرێت.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵیی عێراق و كۆمپانیاكانی بەرهەمێنەری نەوت، ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانیان لە هەولێر واژۆ كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەم ڕێكەوتنە سێ قۆڵیە دەربردرێتە نێو كۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، چاوەڕێ دەكرێت ڕێككەوتنە لە لایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵەوە ڕاگەیەنرێت و دواتر وردەكارییەكەی بڵاوبكرێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی تەكنیكی كۆمپانیای “نەوتی باكوور” سەردانی شاری هەولێری كرد، بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە ڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. شاندەكە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی كوردستانی ئەنجام داوە و گەیشتوونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی .


































































