زاری كرمانجی :
گووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، واژۆکردنی ڕێككهوتنی سێقۆڵی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت له ئان و سات دایه.
پێشەوا هەورامانی، گووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند” حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی فیدڕاڵی و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت.
هەورامانی، روونیشکردۆتەوە” بە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی مووچە نامێنێت و پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵی بەو ئەرکەی خۆی هەڵسێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

































































