زاری كرمانجی :
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” پرۆسەی چاکسازی لە نێو هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و کۆبوونەوەکان لە ئاستێکی باڵادا بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەدەچن.
لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند:” تاکو ساڵی 2026 هێزەکانی پێشمەرگە دابەشی سەر فرقە و لیوا و فەوجەکان دەکرێنەوە و دوو دەڤەر بۆ سەرکردایەتییان دروست دەکرێت و لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبن، واتە یەكەی 70 و 80 نامێنن .
گووتیشی:” دەڤەڕ لە یەکەی پێشوو زۆر جیاوازی هەیە لە بابەتی بوددجە و دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستییەکان هەرەوەها بابەتی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵدا، بۆیە دروستكردنی هێزێك لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەدا گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە و هەمووان پێشوازی لێ دەكەن .

































































