مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت كە پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە ناچێت و دەشڵێت “ئەوانەی كارتی دەنگدانیان هەیە، دەتوانن بگەڕێنەوە وڵات و دەنگ بدەن .”
جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕاگەیاند “وەكوو خولی ڕابردوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەنیا لە ناوخۆی وڵات بەڕێوە دەچێت و سندووقەكانی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات دانانرێن، بۆیە ئەو پەنابەرانەی لە دەرەوەی وڵات دەژن و كارتی دەنگدانیان هەیە، دەتوانن بگەڕێنەوە و دەنگی خۆیان بدەن،”
وا بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕۆژی 11ـى 11ـى 2025 بەڕێوەبچێت.

































































