مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی كۆریای باكوور ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا پشتڕاستكردوەوە و ڕایدەگەیەنێت”هیچ هۆكارێك نابینم لەگەڵ ئەمریكادا گفتوگۆ نەكەم، ئەگەر ئەوان واز لەو داواكارییانە بهێنن كە باس لە داماڵینیی چەكە ئەتۆمییەكان دەكەن،”
ئەمڕۆ دووشەممە 22ـى ئەیلوولی 2025، ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوور بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی كۆریای باكوور ئامادەی دەربڕیوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا .
ئاژانسەكەی كۆریای باشوور ئاشكرای دەكات كە كیم جۆنگ ئون لە چوارچێوەی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی باڵای گەلی كۆریای باكووردا، گوتوویەتی “یادگاری خۆشی” لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا هەیە و باسی لەوەشكردووە كە وڵاتەكەی هیچ هۆكارێك نابینێت بۆ گفتوگۆ نەكردن لەگەڵ ئەمەریكا.
مەرجی كۆریای باكوور بۆ دانوستان ئەوەیە كە واشنتن واز لە داواكارییەكانی بهێنێت بۆ دەستبەرداربوونی كۆریای باكوور لە چەكی ئەتۆمی.
































































