زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “چەند ژمارەیەكی تایبەت بە تیمی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بڵاوكردوونەتەوە، لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێك هاووڵاتییان پەیوەندیمان پێوەدەكەن و بەشێوەیەكی خێرا تیمەكانی بەرگری شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بنكەكانی شارو شارۆچەكانی سنوورەكەمان دەگەنە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆلكردنی ئاگرەكە یان هەر ڕووداوێكی دیكە بێت بۆ فریاكەوتنی هاووڵاتییان.
مقەدەم كاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەوەی كە هەندێ جار كەسانێك پەیوەندی نادروست بە ژمارەكانمانەوە دەكەن، دەڵێن ڕووداو هەیە یان ئاگر لە شوێنێك كەتووتەوە، كەچی كاتێك تیمەكانمان دەگەنە شوێنەكە هەواڵەكە ناڕاستە ئەوەش سەرپێچی یاساییە”٠
ئەوەشی خستەڕوو: “هەركەسێك بەشێوەی نادروست پەیوەندی بە تیمەكانمانەوە بكات، بەداداچوونی بۆ دەكەین و ڕووبەڕووی یاسایان دەكەینەوە.


































































