وەزارەتی خوێندنی باڵا و نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، وردبینی لە بەراییەکانی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە دانیشتوانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەویش بە مەبەستی دامەزراندنیان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی وردبینی لە لیستی سەرجەم بەراییەکانی سێ یەکەمەکان و هەڵگرنی بڕوانامەی باڵا لە دانشتوانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە دەرچوی زانکۆکانی کوردستانن.
ئاماژە بەوەش دراوه، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوەیەک لە نێوان د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بە دواداچون لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەڕێوە چوو.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر نووسراویان تایبەت بە بەراییەکان (فۆرمی داواکاری دامەزراندن و فۆرمی داوکاری کۆد)ی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە دەرچوانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتوی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن كرایەوە.
ئاشكراشی كردووە، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا وردبینی کۆتایی بەراییەکان و مۆرکردنیان و ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی بەبێ کەموکوڕی ڕەوانەی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی بکرێت.
پێشتر لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا سەرجەم یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرای دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2003 – 2025، بەمەبستی دامەزراندیان لە حکوومەتی عێراق فۆڕمی تایبەتیان پێ درا و زانیارییەكاینان لێ وەرگیرا.

































































