ئاژانسی “سانا”ی زمانحالی حكوومه‌تی كاتیی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 21ی ئه‌یلول ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتیی سووریا به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وتووه، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .
ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع به بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی بریاره ئه‌مرۆ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران و كێشه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا، كێشه‌ی رووسیا و ئیستۆنیا به‌هۆی به‌زاندنی سنوور، كێشه‌ی غه‌زه و ئیسرائیل و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی سووریا، بڕیار وایه له سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه، به‌تایبه‌تی ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌منیی و سه‌ربازی نێوان سووریا و ئیسرائیل ،به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ناوچه‌ی جۆلان كه ئێستا له‌ده‌ستی سوپای ئیسرائیل دایه .
جگه له‌وه ئه‌سعه‌د شیبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتیی سووریا به‌ر له دوو رۆژ گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا بۆ تاوتوێ كردنی بابه‌تی پرسی ئه‌منیی و سه‌ربازی و دۆخی ئاڵۆزی سووریا.
جێی باسه، ئه‌وه یه‌كه‌م جاره دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سووریا و روخانی رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی حكوومه‌تی سووریا به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردنی ئه‌مه‌ریكا بكات و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بكات.


































































