
بەردبووی مارمێلکى بچووک لە چینەکانی بەردی شنی کۆن دوزايهوه، كه ئەنجامی تووێژینەوەكان دەریانخستووە زیاتر لە 240 ملیۆن ساڵ پێش دایناسۆرەکان ژياوه.
ئەم بوونەوەرە بچووکە كه هاوشێوەی مارمێلکەیە، نازناوى کۆنترین لێپیدۆساوری (lepidosaur) بۆ خۆى برد، كه تا پێش ئێستا ویرتمبێرگیا (Wirtembergia) کە ٣-٧ ملیۆن ساڵ دوای ئهو هاتوونه ژیان، ههڵگرى ئەم نازناوە بوون.
مارمێلک و مار ئەندامى ڕیزبەندی(Rhynchocephalia) لێپیدۆساورەکان و تاکە ئەندامی زیندووى ئەم ڕێزبەندییە کە ناوى تواتارایە له نیوزلەند دهژيت و سەرەڕای تێپهر بوونى كات، ڕووخسارهكهى هاوشێوەی باوباپیرانی مێزۆزۆیکیان(Mesozoic) ماتهوه و پێ دهگوترێت “بەردبووی زیندوو”.
بەردبووە نوێیەکە، بە پشتبەستن بە شیکاری وردی کەلهسەر و ئێسکەپەیکەرەکەی، پۆلێن کراوە بە ڕینکۆسێفالیان (Rhynchocephalian) .
مایکل بێنتۆن، زانای پسپۆڕی زیندەوەرزانی کڕکڕاگەکانى کۆن لە زانکۆی بریستۆڵ دەڵێت: “ئەو بوونهوهره نوێیە، ددانی تاڕادەیەک گەورەی شێوە سێگۆشەی هەیە و ڕەنگە ئەمانە بۆ کوونکردن و بڕینی پيستى ڕەقی نێچیرهكانى بەکارهێنابێت، ههروهك ئەوەی ئەمڕۆ له تواتارا دهبيندرێت”.
سهرچاوه: ويب سايتى ساينس ئالارت (Science Alert)


































































