زاری كرمانجی-ڕواندز
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی دەستكراوە بە نۆژەنكۆدنەوەی شەقامێكی نوێ لە سنووری شارەوانی ڕواندز.
چیایی محەمەد، سەرۆكی شارەوانی ڕواندز، بە زاری كرمانجی گووت: لەدرێژەی كاروپڕژە خزمەتگوزارییەكانمان، دەستكراوە بە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێت كردنی شەقامێكی سەرەكی لە سنووری شارەوانیمان و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
ئاشكراشی دەكات: “پڕۆژەكە بریتییە لە 3000 مەتر ڕاستكردنەوەی زەوی و تێكەڵەڕێژی و كۆنكرێتكردن، هەروەها 470 مەتر درێژی ئاوەڕۆی لولەیی لەگەڵ دانانی دوو مەنهوڵ و 10 دانە ئاو و وەرگر، بە گوژمەی 173 ملیۆن و 310 هەزار دینار لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.

































































