زاری كرمانجی-سۆران
نەوت فرۆشێك لە شاری سۆران زانیاری لەبارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان دەخاتەڕوو، دەشڵێت: ئەگەر دەست بە دابەشكردنی بكرێت نرخەكەی دادەبەزێت.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: لە ئێستادا دوو جۆرە نەوت لامان كڕین و فرۆشتنی پێدەكرێت، جۆرێكیان كە باشترینە نرخی بەرمیلی بە 150 هەزار دینارە، هەروەها ئەوەی دیكە نرخی 145 هەزار دینارە.
ئەو نەوت فرۆشە دەشڵێت: ساڵانە حكوومەت نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات، ئەگەر ئەمساڵیش دەست بە دابەشكردنی بكرێت نرخی نەوتی دیكەش لە بازاڕ ڕوو لە دابەزین دەكات.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: لە ماوەی زیاتر لە مانگێكك نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕ 25 هەزار دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.































































