محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
بەمەبەستی ئاشناکردنی منداڵانی باخچەکان لە ئیدارەی سۆران رێکخراوێکی بواری هاتووچۆ لە پێناو کەم کردنەوەی رووداوەکان بەردەوامی بە چالاکیەکانی دەدات.
تەها مەهدی، بەرپرسی رێكخراوی ڕۆشنبیری هاتووچۆی کوردستان, بەزاری کرمانجی راگەیاند“ لەگەڵ نزیک بوونەوەی یادی قوربانیانی هاتووچۆ، هەڵمەتی رۆشنبیری و هۆشیاری هاتووچۆ لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ بەدروشمی (رۆشنبیری و هۆشیاری هاتووچۆ لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوەکان) لە باخچەی مندالانی ژین هەستاین بە پێدانی رێنمایی و هۆشیاری و رۆشنبیری هاتووچۆ بەمنداڵە چاوگەشەکان لە چۆنیەتی خۆ پاراستنیان لە رووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر شەقامەکان“.
ئەو چالاکوانە دەشڵێت“ لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵ لە پلانی رێکخراوەکەمان دایە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەر بکەینەوە و گرنگی بەم هۆشیاریە بدەین کە ئێستا رووداو و قوربانیانی هاتووچۆ لە کوردستان رێژەکەی زۆربووە.