زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە تیادا هاتووە: پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (288) لە 10-9-2025 بە نووسراوی ژمارە (11553) 18-9-2025 بە مەبەستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتییانی سوودمەند لە پێشینە و قەرزەكانی بانكەكانی سەربە وەزارەتمان بڕیادرا بە:.
یەكەم/ لێخۆشبوون بە ڕێژەی (15%) بۆ گشت قەرز و پێشینەكانی (خانووبەرە، نیشتەجێبوون، كشتوكاڵی، پیشەسازی، گەشتوگوزار) لە ئەسڵی پێشینە یان لە قەرزی ماوە لای سودمەندان، بەڕەچاوكردنی نووسراوی پێشووی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە (15786) لە 12-11-2024 تایبەت بە قەرز و پێشینەی كشتوكاڵی.
دووەم/ دوای جێبەجێكردنی خاڵی یەكەمی سەرەوە لێخۆشبوون لە سوودی دواكەوتن بۆ سوودمەندان لە پێشینەی سەرەوە بكرێت.
سێیەم: ئەم ڕێنماییە لە ڕێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كاری پێدەكرێت تا ڕێكەوتی 21-12-2025 لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە.

































































