زاری كرمانجی-سۆران :
بەشێك لە هاووڵاتییانی گوندەكانی بناری چیای حەسەن بەگ گۆمانیان لە ئۆتۆمبێلێكی ژمارە كاتی هەیە كە بەناوی ژینگە پارێزییەوە داری هاووڵاتییانی ناوچەكە بار دەكات و دەستی بەسەردا دەگرێت، ئەوان دەڵێن چۆن دەبێت پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی ئەركەكەی جێ بە جێ بكات ؟
لەمبارەیەوە عەقید ئەمیر خۆشەوی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” هەر كەسێك بەناوی ژینگە پارێزی، ئەم كارە بكات ڕووبەڕووی سزایی توندی یاسایی دەبێتەوەو داواكارین لە هاووڵاتییان لە كاتی بینینی هەر حالەتێكی لەم شێوەیە كە گومانیان لا دروست دەكات و ئۆتۆمبێلێكی ناسراو نەبوو پێویستە بە زووترین كات پۆلیسی ژینگە پارێزی لێ ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی جددی بۆ بكەین”،
لەسەر سەرپێچی هاووڵاتییان و بڕینەوەی داری تەڕ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سۆران دەڵێ:” چەندین كەس لە سنوورەكەمان بەهۆی سەرپێچی ژینگە و بڕینی داری تەڕ، دووچاری سزایی یاسایی بوونەتەوە و دراوانەتە دادگا، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر داری تەڕ داگیراوە، لە بازگەكان و لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمان”.