شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
لەجێ چوونی ئێسكی حەوزی منداڵانی تازە لەدایكبوو، كە بە ناڕێكی گەشەكردنی حەوز (DDH) ناسراوە، نائاسایییەكی زگماكییە كە جومگەی حەوز بە باشی دروست نابێت، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری یان جێگۆڕكێی تەواوەتی سەری ئێسكی ڕان لە كەڵینی حەوز .
د. محەممەد حەسەن، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان دەڵێت: پێویستە هەموو منداڵێكی تازە لەدایك بوو پشكنینی حەوزی بۆ بكرێت لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، ئەگەر پێویست بوو تا تەمەنی پێنج مانگی سۆنەری بۆبكرێت، دوای پێنج مانگی تیشكی ئێسك بگیرێت بۆ ئەو منداڵانەی گومانی دەرچوونی حەوزیان لێدەكرێت.جەختی كردەوە بەستنی دوو دایبی (حەفازە) هیچ سودی نیە بۆ چارەسەر كردنی ئێسكی حەوزی منداڵ.


































































