مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
وەهاب حەسەن بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری مێرگەسۆر ، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” هەڵکەوتەی ناوچە گەشتیارییەکانی مێرگەسۆر جیاوازە لەگەڵ شوێنەکانی دیکە، بەتایبەت لە ڕووی بوونی کۆمەڵێک ڕووبار و ئەشکەوت و چیا و دۆڵ، گیانداری کێوی جۆراوجۆر، بەگشتی ناوچەیەکە وەک سەیرانگەیەک وایە، ئەو تێکەڵەیەیی مرۆڤ لەگەڵ سروشت لەو دەڤەرە دەبینێت، لە وانەیە لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستیش کەم وێنە بێت.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری مێرگەسۆر ،گووتیشی:” بوونی شوێنەوارە مێژووییەکان وەک ئەشکەوتی شانەدەر، یادگەی نیشتیمانی، بارزانی و چەندین شوێنەواری دیکە، هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ ئەوەی ئەم دەڤەرە وەک ناوەندێکی گرینگی گەشتووگوزاری لە کوردستان هەژمار بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا:” ژینگە پارێزی لە دەڤەری بارزان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٢٠ ساڵ ، هەر تاکێکی ئەو دەڤەرە پاراستنی ژینگە بە ئەرکێکی ئەخلاقی خۆی دەزانێت.


































































