
ڕێزان محەممەد مەلا
ئەمڕۆ ٢١/٩/٢٠٢٥ كە زەنگی نوێی ساڵی خوێندن دەنگ دەداتەوە، با هەمووان بەڵێنی ئەوە بدەین كە گرنگی زیاتر بە خوێندن بدەین پاڵپشتی مامۆستا و قوتابییان بین كۆمەڵگایەك بنیاد بنێین كە تێیدا هەموو كەسێك دەرفەتی فێربوونی هەبێت نەوەی داهاتوو ئامادە بكەین بۆ ژیان لە جیهانێكی پڕ لە گۆڕانكاری زەنگی خوێندن، زەنگی هیوایە بۆ ڕووناكی داهاتوو! دەبێت هەموومان ئەوە بزانین خوێندن تەنها كۆكردنەوەی زانیاری نییە، بەڵكوو گۆڕینی تەواوی شێوەی بیركردنەوەی مرۆڤە. هەر كتێبێك كە دەخوێنرێتەوە، هەر وانەیەك كە فێر دەبیت، هەر ئەزموونێك كە بەدەست دەهێنرێت، وەك ڕووناكیی نوێیە كە تاریكی نەزانی دەشكێنێت.لە جیهانی ئەمڕۆدا كە تەكنۆلۆژیا بە خێرایی گەشە دەكات، پەروەردە گرنگتر بووەتەوە لە هەر كاتێكی دیكە. ئیتر ئەوانەی خوێندەوار نین، وەك ئەوانە دەبن كە نەتوانن بە زمانی نوێی جیهان بدوێن.
زەنگی یەكەم و دەنگی گۆڕانكاری كاتێك زەنگی یەكەمی ساڵی خوێندن لێ دەدرێت، ئەوا زۆر شت دەست پێ دەكات
بۆ منداڵان جیهانێكی نوێ لەبەردەمیان كراوەتەوە و دەرفەتی ناسینی خۆیان و توانستەكانیان و فێربوونی یاریكردن و هاوكاری لەگەڵ یەكتر و دروستكردنی یادەوەری جوان كە تا تەمەنی كۆتایی لەگەڵیان دەمێنێت، بۆ لاوان و كچان هەنگاوی نوێی گەورەبوون و ئامادەبوون بۆ ژیانی داهاتوو،
بزاندنی خەونەكانیان بۆ ڕاستی و فێربوونی بەرپرسیارێتی و متمانە پێكردن هەروەها بۆ كۆمەڵگە وەبەرهێنان لە داهاتوو بنیاتنانی نەوەیەكی زانیار و پتەوكردنی كۆمەڵگا و بەردەوامبوونی شارستانیەت هەروەها مامۆستایەتی بەرپرسیاركاری قورس و پیرۆز چونكە مامۆستا تەنها فێركەر نییە، بەڵكوو شێوەكارە كە شەخسیەتی قوتابی دەچێت و ڕێنمایە كە ڕێگا دروستەكان نیشان دەدات و دایك و باوكە كە بە دڵسۆزی چاودێری دەكات و هیوایە كە باوەڕی بە توانای هەموو كەسێك هەیە . هەر مامۆستایەك كە بە ڕاستگۆیی كار دەكات، وەك ئەو كشتوكاڵەیە كە تۆو دەچێنێت و چاوەڕێی بەرهەم دەكات. هەرچەندە ئەنجامەكانی دوای ماوەیەكی دوور دەردەكەوێت، بەڵام كاریگەرییەكەی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. خوێندن لە سەردەمی نوێ دا ئەمڕۆ خوێندن تەنها لە پەرتووك و تەختەی ڕەش سنوور نابێت.ئینتەرنێت و زانیاری بێسنوور و تەكنۆلۆژیای نوێ وەك یارمەتیدەر و فێربوونی ئۆنلاین و دوورەوە و كۆرسە بەخۆڕایی و تایبەتەكان و زمانەكانی پرۆگرام سازی و زانستی كۆمپیوتەر بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم پێشكەوتنانەشدا، بنەڕەتەكان وەك خوێندنەوە، نووسین، بیركردنەوە، و تێگەیشتن هێشتا گرنگترین بەشەكانن.
زۆر جار ئاستەنگەكانی ڕێگای خوێندن هەن وەكوو كێشەی دارایی و ژیانی سەخت و نەبوونی ئیمكانات و ئامێرەكان و دووركەوتنەوە لە شوێنی قوتابخانە و نەبوونی هاندان لە خێزان یان كۆمەڵگا بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی كە ئەوانەی بەم ئاستەنگانەدا گوزەر كردووە و بەردەوام بوون، گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستەكان . ڕۆڵی خێزان و كۆمەڵگە، یەكەم و گرنگترین قوتابخانە جێگای دروستكردنی هەست بە گرنگی خوێندن و پاڵپشتی دەروونی و دارایی نموونەی چاك بۆ منداڵان وە دەبیت كۆمەڵگا هەستیت بە دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو ڕێزگرتن لە خوێندەوارەكان و مامۆستایان
و پاڵپشتیكردنی بەرنامەكانی پەروەردەی و هاندانی گشتی بۆ فێربوون و خوێندن .زۆرێك لە كێشەكانی كۆمەڵگا دەتوانرێت بە پەروەردە چارەسەر بكرێن بۆ نموونە نەزانی و كەمزانی هەروەها نەهامەتی و ژیانی سەخت و نەبوونی كاركردن و بێكاری و نەخۆشییەكان و كێشە تەندروستییەكان،
هەروەها ژینگە و گەرمبوونی جیهان و ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی .ئێستای ئێمە و سەردەمی داهاتوو بۆ خوێندن جیاوازەیەكی دروستی دەبیت بۆ نمونە فێربوون بە یارمەتی هۆشی دەستكرد و قوتابخانە مەجازییەكان و بەكارهێنانی VR و AR لە وانەكاندا و فێربوونی كەسی و بەپێی خێرایی هەر كەسێك گەیشتن بە زانیاری هەر شوێنێكەوە. ئەمەش وادەكات قوتابی زووتر دەستی بە زانیاری و سەرچاوە زانستییەكان بكەویت بۆ خوێندن و زانین .!دەبیت ئەوەمان لە یاد نەچێت كەوا خوێندن مافی هەموو مرۆڤێكە، بەبێ جیاوازی ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، یان دۆخی دارایی. هەر كۆمەڵگایەك كە بیەوێت پێش بكەوێت و ئاسوودە بژی، دەبێت وەبەرهێنانی هەر زۆر لە پەروەردەدا بكات.
“مرۆڤ بە خوێندن دەژی، نەك بە نان تەنها”

































































