پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران، ڕایدەگەینێت، لە هەر چوار قەزای ئیدارەی سۆران نزیکەی حەوت هەزار کرێچی بوونی هەیە و لە کۆی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی داوە، نزیکەی 2500 یەکە بۆ سنووری سۆران تەرخان کراون، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە لە سەنتەری سۆران دادەندرێت.
دڵڤان عومەر، لەبارەی دابەشنەکردنی شوقەکانی بادلیان، چەند ساڵێکە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بادلیان دروست کراون و تا ئێستا کارەکانییان تەواو نەکراوە، بە دڵنیاییەوە هەر کات پرۆژەکان تەواو بن دەدرێتە خەڵکی شایستە و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران پێکهاتووە.
دڵڤان عومەر بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران، لە دیمانەیەکی زاری کرمانجی کە لە ژمارەی 698 بڵاوکراوەتەوە، ئاشکراشی دەکات:” شاری ڕۆزا لە دێلزیان چەند ساڵێکە ژمارەیەکی زۆری یەکەی نیشتەجێبوونی لە نێو دروستکراوە، دووبارە دەرخستەی بۆ کراوە و %90ی کارەکانیان تەواو کراون، سەرجەم ئەو یەکانەش تایبەتە بە وەبەرهێنان و بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بیکڕن، یەکێکە لەو شارانەیە کە 12 ساڵە دروستکراوە و نرخیشیان زۆر گران نییە و گونجاون، دوای تەواو بوونییان فرۆشتنییان دەخەینە بەرنامەی کار”.