
سەرۆكی ئەمریكا، داوای لە ئەفغانستان كردووە فڕۆكەخانەی(باگرام) كە پێشتر لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بەكار دەهات وەربگرێتەوە، ئەگەر وانەكەن( شتی خراپ روودەدات).
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال هۆشداریدا و دەڵێت: “ئەگەر ئەفغانستان بنکەی ئاسمانی باگرام نەگەڕێنێتەوە بۆ ئەمەریکا، شتی خراپ ڕوودەدات”. پێشتریش ترەمپ جەختی لە گرنگی ستراتیژی بنکەی ئاسمانی بەگرام لە ئەفغانستان کردەوە و ڕایگەیاند کە نەدەبوو ئەمریکا ئەو بنکەیە جێبهێڵێت.
دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند “لەگەڵ ئەفغانستان لە گفتوگۆدایە”.
سەرۆکی ئەمریکا گووتیشی” ئەم فڕۆكەخانەیەمان دەوێتەوە، زۆر بە زووییش ئەگەر تالیبان ئەم داخوازییەمان جێبەجێ نەكەن، ئەو كات دەزانیت چی دەکەم.”
ترەمپ پێشتر لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا تروت سۆشیال هۆشداری دابووە تاڵیبان لەم پرسە.
سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوە کردەوە: “هەرگیز نەدەبوو ئەمریکا واز لەو فڕۆكەخانەیە بهێنێت”.
































































