زاری كرمانچی-سمیلان
بە گوژمەی سەدان ملیۆن دینار لە سەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گوندی بێشە سەربە ناحیەی سمیلان جێبەجێ دەكرێن.
شاخەوان حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوند بێشە بە درێژایی پێنج كیلۆمەتر و قیڕتاو كردنی ڕێگاكە، بە درێژایی ٣ كیلۆمەتر و نیو جێبەجێ دەكرێت.
گووتیشی: ” ئەم دوو پڕۆژەیە بە گوژمەی 720 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن و دەكەونە خزمەت هاووڵاتییان.

































































