وەرزش – زاری کرمانجی:
لیۆ مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمان، لە دوا چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێگەی “ئۆلێ”ی وڵاتەکەی، باسی وردەکاری ئامادەسازییەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ ئەم پاڵەوانێتییە مەزنە دەکات.
مێسی، دەڵێت: “من ئەو کەسە نیم کە بڕیار دەدەم، هەمیشە باوەڕم بەوە هەیە کە خودا بڕیار دەدات، خوداش دەزانێت کەی کاتی گونجاوە و دەبێت چی ڕوو بدات. هەمیشە سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەو ڕووداوانەی بەسەرمدا هاتووە و چی دیکەش ڕوو دەدات لە داهاتوودا.”
“هەمیشە لە مۆندیال هەندێک پێشهات هەن، کە هیچ کەس پێشبینی نەکردووە.”
باسی ڕیکۆردەکەی ئیتاڵیا دەکات، کە زۆرترین یاریی بەبێ شکست تێپەڕ کردووە، و دەڵێت دەمانەوێت ئەو ڕیکۆردە بشکێنین و بیخەینە سەر ناوی هەڵبژاردەکەمان.
مێسی، گووتی: “هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بردنەوەی یارییەکان و شکاندنی ڕیکۆردەکەی ئیتاڵیا، دەمانەوێت ببین بە خاوەن درێژترین زنجیرەی بردنەوە.”
“بردنەوەی یاریی یەکەمی مۆندیال کلیلی سەرکەوتنەکانە دەبێت ئەو یارییە ببەینەوە.”
“لێکچوونێکی زۆر هەیە لە نێوان گرووپەکەی ئێستامان لەگەڵ گرووپەکەی 2014.”
هەڵبژاردەی تانگۆ، لە گرووپی سێیەمی جامی جیهانی، لەپاڵ هەڵبژاردەکانی مەکسیک، پۆڵەندا و سعوودییە ڕکابەری دەکات. یەکەم یاریی دژی سعوودییە لە 26 ی ئەم مانگە، کاتژمێر 1 ی دوانیوەڕۆ دەبێت.